ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

خافێر تیباس: سوپه‌رلیگ كۆتایی نه‌هاتووه‌، پێرێز هه‌رگیز نادۆرێت

یاریگا-

خافێڕ تیباس جارێكی تر هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پرۆژه‌ی سوپه‌ر لیگ و پێی وایه‌ پێرێز له‌ هه‌ر شوێنێك بێت هیچ شتێك كۆتایی نه‌هاتووه‌.

تیباس، سەرۆكی كۆمەڵەی خولی ئیسپانیا، هەوڵەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدی بەرز نرخاند لە خستنەڕووی پاڵەوانێتی سوپەرلیگ.

تێباس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کاتێک پرسیاری لەبارەی خولی سوپەرلیگەوە لێكرا گوتی، سوپەرلیگ مردووە؟ نه‌خێر لە هەر شوێنێک فلۆرێنتینۆ پێرێز هەبێت هیچ شتێک کۆتایی پێنایەت, ئه‌و هه‌رگیز نادۆرێت.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، پێرێز لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایەدایە کە پاڵەوانێتییەکەی دامەزراندووە، هەمیشە جوڵەی سه‌رنجراكێش ئەنجام دەدات، سوپەرلیگ زیان بە خولەکان دەگەیەنێت، ترسم هەیە پڕۆژەکه‌ لەلایەن دەوڵەمەندترین یانەكانه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت هەموومان پێکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە بەرەو پێشەوە نەچێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ژمارەیەک یانە له‌گه‌ڵیان بێت بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە پڕۆژەکەیان لە پڕۆژەی چامپیۆنزلیگ باشترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button