ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

كەریم بێنزێما پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی سعودیەوە دەكات

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، كەریم بێنزێمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی پەیوەندی بە یانەیەكی دیكەی هەمان وڵاتەوە دەكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا كەریم بێنزێما دوای كۆتاییهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید، ریزەكانی ئەو یانەی بەرەو ئیتیحاد جێهێشت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی كەریم بێنزیما دانوستانەكانی بەردەوامە لەگەڵ یانەیەكی دیكەی سعودیە، بە بێ ئەوەی ناوی یانەكە ئاشكرا بكرێت.

لەلایەكی دیكەوە مارسێلۆ گالاردۆ راهێنەری ئیتیحاد دووپاتیكردەوە كە نایەوێت لە داهاتوودا پشت بە كەریم بێنزێما ببەستێت.

پێش چەند رۆژێك ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی ئاشكرایكرد، بێنزێما دەیەوێت بەشێوەیەكی كاتی ئیتیحاد جێبهێڵێت بەهۆی ئەو پاڵەپەستۆ زۆرەی لەسەر یاریزانەكەیە، بەڵام هەر زوو براكەی سەرجەم ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە.

كەریم بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد

كەریم بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد 20 یاری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی خولی رۆشنی سعودی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button