بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراق

تایبەت بە یاریگا؛ ئاسۆ رۆستەم لە پەیوەندیکردنی بە یانەی نەجەف نزیکە

یاریگا –

ئاسۆ رۆستەم دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی هەولێر، لە پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی یانەی نەجەف نزیکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی کارەبا پێشتر دەیویست ئاسۆ رۆستەم بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانان یانەی کارەبا دوو هێرشبەری بردە ریزەکانی و یانەکەی بەغدا پێویستی بە هێرشبەری دیکە نییە.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا، یانەی نەجەف کە ئێستا پێویستی بە هێرشبەرە، لە گواستنەوەی ئاسۆ رۆستەم نزیکە کە ئێستا ئەو هێرشبەرە کوردە موڵکی یانەی شوڕتەیە و بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە ریزەکانی هەولێر کردبوو.

ئاسۆ رۆستەم لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 12 گەڕی خولەکە، تەنیا دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد، کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەکە کردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button