ئینگلتەرا

راشفۆرد کێشەکانی مان یونایتد قوڵتر دەکاتەوە

مارکۆس راشفۆرد بووەتە نوێترین سەر ئێشەی ئێریک تێن هاگ لە مانچێستەر یونایتد.

هێرشبەرە بەهرەمەندەکە ئاستی وەکو جاران نەماوە و جگە لەوەش خوورەوشتی گۆڕاوە. راشفۆرد شەوێکی تا بەرەبەیان لە یانەیەکی شەوانە بەسەربرد لە کاتێکدا چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە دەبوو پەیوەندی بە مەشقەکانەوە بکات.

هەرزوو تێن هاگ بڕیاریدا ئەو یاریزانە بۆ یارییەکەی جامی ئینگلتەرا دووربخاتەوە و رایانگەند گووایە نەخۆشە، بەڵام ئەمە کەسی نەخەڵەتاند و سەرجەم میدیاکان سوورن لەسەر ئەوەی سزادراوە بەهۆی خووڕەوشتی خراپەوە.

کێشەکە هەر ئەوە نەبوو، راشفۆرد شەوی چوارشەممە لە یانەیەکی شەوانە بەرەبەیانی کردەوە بەڵکو شەوی دواتریش لە هەمان یانەدا مایەوە تاوەکو بەیانی رۆژی هەینی.

مارکۆس خاوەنی  خەڵاتی “فەرمانی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیایە” وەکو لاوێکی ناوازە کە هاوکاری منداڵان و هەژارانی کردووە بەڵام ئێستا بووەتە نموونەیەکی خراپی نێو یاریزانانی یونایتد و ئەو کاتانەشی لە یاریگاکان دووردەکەوێت ئاستی ناجێگیرە.

یونایتد یارییەکەی جامی ئینگلتەرای بە ئەنجامی 4-2 لە نیوپۆرت بردەوە بەڵام هێشتا روون نیە راشفۆرد بۆ یاری داهاتوو بانگهێشت دەکرێتەوە یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button