فه‌ره‌نساگرنگترین

لویس ئینریكی: ئێمه‌ یاری باسكه‌ ناكه‌ین

یاریگا –

لویس ئێنریکی نیگه‌رانی خۆی له‌ به‌رامبه‌ربوونی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر برێست نیشاندا.

دوای یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر برێست پرسیار لە ئینریکی راهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان کرا سەبارەت بە هۆکاری یەکسانبوونەکە، ئەویش بە توڕه‌ی وه‌ڵامی دایەوە و گوتی، بە سادەیی ئێمه‌ یەکسان بووین، چونکە کۆنترۆڵی یارییەکەمان لەدەستدا.

راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەشکرد، کۆنتڕۆڵمان لەدەستدا، چونکە ئێمه‌ یاری باسکە ناکەین، لە تۆپی پێدا ئەگەری ئەوە هەیە کۆنتڕۆڵ لەدەست بدەیت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی وروبەڕووی تیپێکی باش بووینەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، بێگومان من دڵخۆش نیم، بە هیچ شێوەیەک چێژم لە گێمی دووەم نەبینی، کۆنترۆڵی یارییەکەمان لەدەستدا.

راشیگه‌یاند، یاریزانانی برێست  مه‌ترسیان بۆ سەر گۆلی ئێمە دروستکرد و دەیانتوانی یارییەکە ببەنەوە.

راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا گوتی، لە هەموو یارییەکدا لایەنی ئەرێنی هەیە، بەڵام هیچ پاساوێك نییە کاتێک لە یاریگای خۆت بە دوو گۆڵ پێش ده‌كه‌ویت و لە کۆتاییدا یەکسان بیت.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button