سعودیە

هیلال یاخود نەسر؟ نەبیل فەکیر قایل بووە بە ئۆفەری سعودیەکان

یاریگا –

بەرپرسانی خولی سعودی بە مەبەستی قایلکردنی نەبیل فەکیری فەرەنسی گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو یاریزانە دەست پێ دەکەن.

نەبیل تازەکی کراوەتە کاپتنی یەکەمی بێتیس، ئەوەش وەک ئاماژەیەک لە یانەکەی ئەندەلوسەوە بۆ گرنگیدانی زیاتر بە بەو یاریزانە. بەڵام هەوڵەکەیان بەس نەبوو لە بەردەم خواستی سعودییەکان و، فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کەنداوییەکان پەیوەندیان بەو یاریزانە بە ڕەزگەز جەزائیریەدا کردووە.

هاوکات پێگەی فووت میرکاتۆ باس لەوە دەکات کە ئەستێرەکەی پێشووتری لیۆن قایل بووە بە ئۆفەری سعودییەکان و هەر ئەمڕۆیش گفتوگۆکانیان دەست پێ دەکات.

تا ئێستا دوو یانە وەک ڕکابەر هاتوونەتە پێشەوە لە گواستنەوەی ناوبراو، ئەوانیش هیلال نو نەسرن و، هەر بە گوێرەی فووت میرکاتۆ بڕی گواستنەوەکەی ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەبێت

ئەم هەواڵە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دێت لە ڕێککەوتنی نێوان شەبابی سعودی و ئیڤان ڕاکیتیچی ئەستێرەی سیڤییای ئەندەلووسی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button