ئەفریقایاریگا

زێدان ئۆفەری راهێنەرایەتی وڵاتێکی عەرەبی رەت دەکاتەوە

یاریگا –

زەینەدین زێدان، لە دوای دوو ساڵ و نیو دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ تا ئێستاش ئارەزووی گەڕانەوەی نییە و بەردەوام ئۆفەرەکان رەت دەکاتەوە.

لەگەڵ کۆتاییهاتنی قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا، جەزائیر هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن بۆ قۆناخی 16 بەدەست نەهێنا، پێش ئەمەش پشکی یاریی کردن لە مۆندیالی 2022ی قەتەری بەدەست نەهێنابوو، ئێستا رووبەڕووی دوو شکستی گەورە لە ماوەی ساڵێکدا بووەوە.

جەمال بێلمەدزی، راهێنەری هەڵبژاردەی جەزائیر، بڕیاری ڕۆشتنی دا و وەلید سەعدی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر راستەوخۆ پەیوەندی بە زێدانەوە کرد وەک یەکەم هەنگاو بۆ دۆزینەوەی راهینەری نوێی وڵاتەکەی.

میدیاکانی نزیک لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی جەزائیر بانگەشەی ئەوەیان کرد کە فیدراسیۆنی جەزاییر داوایان لە هەندێک کۆمپانیای سپۆنسەر کردووە بۆ دابیین کردنی مووچەی زەبەلاحی زێدان، هەروەها بییریان لەوە کردەوە کە زێدان دوای دوو ساڵ و نیو دوورکەوتنەوە لە تۆپی پێ و هەروەها لەدستدانی چانسی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا ئەگەری هەیە سەرکردایەتی جەزائیر لە ئەستو بگرێت.

بێگومان یەکێک لە میدیا فەرەنسییەکان ئەمەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام زێدان بە ئەدەبەوە ئەو پێشنیارەی رەتکردەوە، لەلایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی ئیکیپی فەرەنسی جەختی لەوە کردەوە کە پێشتر زێدان پێشنیارەی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی بەڕازیل و ئەمریکاشی رەت کردووەتەوە

واپێدەچێت ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی کە بەڕەچەڵەک جەزائیرییە، جگە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا، ئارەزووی سەرکردایەتی کردنی هیچ هەڵبژاردەیەکی تری نەبێیت و تەنها چاوی لەدوای فەڕانسایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button