ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

ئایا پێکان هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی بارسایە ؟ ئامارەکان دەڵێن بەڵێ

پێکان بەرۆکی بارسێلۆنا بەر نادات و سێرجیۆ رۆبێرتۆ چووە پاڵ لیستە دوورودرێژەکەی ئەندامانی نەخۆشخانەی یانەکە.

لەگەڵ ئەوەی رۆبێرتۆ ماوەیەکی زۆرە بەشێک نیە لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە بەڵام بە بەهۆی پێکان بە ناچاری، چاڤی گەڕاندبوویەوە و لە پێگە جیاوازەکانی پێکهاتەی سەرەکی بەکاری دەهێنا بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەی بەهۆی پێکان دروست بوون، تاوەکو دوێنێ یانەکە رایگەیاند ئەویش تووشی پێکان هاتووە.

بەوەش ناوبراو دەبێتە هەشتەم یاریزان کە ناتوانێت لە یارییەکەی ڤیاریاڵ بەشداری بکات پاش هەریەک لە تێر شتیگن، گاڤی، مارکۆ ئەلۆنزۆ، کانسێلۆ، ئینیگۆ ، رافینهاو  باڵدی.

بەگوێرەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، لەم وەرزەدا بارسا تەنها یەک یاری کێشەی پێکانی نەبووە، ئەویش یەکەم یاری وەرز بوو بەرامبەر خیتافی. سەرچاوەکە دەڵێت ئەگەر بەشێوەی تێکڕا وەبگرێت، بە بەردەوامی بارسا چوار یاریزانی پێککراوە بۆ هەر یارییەک.

هەروەها بەلەبەرچاوگرتنی کۆتا 12 یاری، بارسێلۆنا بە بەردەوامی شەش یاریزانی پێکانی هەبووە. بەشێکی زۆری پێکانەکانیش لە یاریزانانی پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بوون وەکو : گاڤی، شتیگن، پێدری، رافینها، باڵدی، لێڤاندۆڤێسکی.

ئەمڕۆ بارسێلۆنا لە خاکی خۆیدا رووبەرووی ڤیاریاڵ دەبێتەوە و یانەکە شەکەت و ماندووە بەدەست کەمی بژاردەکانی لەرووی یاریزانەوە بەڵام هەموو هەواڵەکان هەر ناخۆش نین و کانسێلۆ گەڕاوەتەوە مەشقەکان. هەروەها گەڕانەوەی تێر شتیگن، دی یۆنگ، رافینها و ئینیگۆ نزیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button