ئینگلتەرا

مانچستەر ناتوانێت لەم زستانەدا یاریزانی نوێ بگوازێتەوە… تەنانەت بە خواستنیش!

یاریگا –

دۆخی پێکانی مانچستەر یونایتد و خواستی یانەکە بۆ هەچی بێت، ناتوانن لەم زستانەدا یاریزانی نوێ بهێننە ڕیزەکانیان.

ئانتۆنتی مارسیاڵ دوایین یاریزانی شەیتانە سوورەکانە کە چووە ڕیزە یاریزانە پێکراوەکانیانەوە و بەوەش لە زۆرێک لە پێگەکانی یاریگادا بۆشاییان بۆ دروست بووە. بەڵام هێشتا یاسا ڕێگری دەکات لە کڕینی یاریزانی نوێ تەنانەت بە خواستنیش.

ڕۆژنامەنووسی ئینگلیزی لۆری لیتوێڵ لە زە ئەتڵەتیک ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای دوورکەوتنەی مارسیاڵ بەهۆی ئەو پێکانەی ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، پلانەکانی مان یو بە نەگٶڕی دەمێننەوە بۆ هێنانی یاریزان و ، هیچ گواستنەوەیەک پێشبینی ناکرێت لەم زستانەدا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ڕوونیشی کردووەتەوە کە تەنانەت بژاردەی خواستنیش داخراوە لەم قۆناغەدا، ئەوەش بەهۆی پابەندبوونی زۆری مانچستەر بە یاسای (قازانج و بەردەوامی) کە کورتکراوەکەی بە ئینگلیزی دەکات PSR.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە هەر ئەمڕۆ دەنگۆ بڵاو بوویەوە لە میدیاکانی ئەو وڵاتە لە بارەی چاودێریکردنی ئیڤان تۆنی هێرشبەری بریتنفۆرد دوای گەڕانەوەی لە سزاکەی، بەڵام مان یو دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی یاساکە بە وەردی هەنگاو بنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button