ئینگلتەرا

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ؛ 29 ساڵ لەمەوبەر کانتۆنا لە هاندەرێکی دا

یاریگا –

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 1995 لە یارییەکانی گەڕی 25ـی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد و کریستاڵ پاڵاس رووبەڕووبوونەوە، یارییەکەش 1-1 کۆتایی هات.

بەڵام ئەنجامی یارییەکە گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو، چوونکە رووداوێکی گەورەتر روویدا، ئەویش هێرشەکەی ئێریک کانتۆنای فەڕەنسی بوو بۆسەر هاندەرێکی پاڵاس.

کانتۆنا لە خولەکی 49ـی یارییەکە بەکارتی سوور کرایە دەرەوە، بەڵام کاتیک بۆ دەرەوەی یاریگا دەڕۆشت هاندەرێک دەستیکرد بە جنێودان و گوتنەوەی درووشمی رەگەزپەرستی بەرامبەر بە ئەفسانە فەڕەنسییەکە.

بەهۆی ئەو رەفتارە رەگەزپەرستییانە، کانتۆنا ئارامی لەدەستدا، بازیدایە ناو هاندەران و هێرشێکی توندی کردە سەر هاندەرەکە، کە ناوی ماتیۆ سایمن بوو.

بەهۆی ئەو هێرشە، ئەفسانەکەی مانچێستەر بۆ ماوەی 9 مانگ لە یاریکردن سڕکرا، سزایەکی زۆری داراییشی بەسەردا سەپێنرا و تەنانەت نزیکبوو لەوەی بخرێتە زیندان.

بەڵام دوای ئەو رووداوە یاریزانەکە لەلایەن یار و نەیارەوە پاڵپشتییەکی زۆری کرا، هەر ئەوەش بووە هۆکاری درووستبوونی رێکخراوەی رووبەڕووبوونەوەی رەگەزپەرستی لە تۆپی پێدا.

بەڵام ئەوەی زیاتر جێگای سەرنجە، کانتۆنا تا ئێستا لەو کارەی پەشیمان نییە، بەپێچەوانەوە دەڵێت “تەنیا لەوە پەشیمانم زیاتر لەو هاندەرەم نەدا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button