ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چوار بەڵگە دەیسەلمێنن ئێمباپێ ریال مەدریدی هەڵبژاردووە

کۆتاییەکی خۆش...

یاریگا –

چیرۆکی پەیوەندیکردنی کیلیان ئێمباپێ بە ریال مەدرید، چیرۆکێکی درێژ و تاقەت پڕوکێنە، بەڵام تا ئێستا چوار بەڵگە دەیسەلمێنن دوای چیرۆکێکی درێژخایەن، کۆتاییە خۆشەکان تەنیا لە زنجیرەکانی کەی دراما نین، بەڵکو لە ژیانی راستیشدا روودەدان.

ئەستێر فەڕەنسییەکە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس کۆتایی دێت، دەتوانێت لەم هاوینە یانەیەکی نوێ بۆخۆی بدۆزێتەوە، چوار سەرچاوەی باوەڕپێکراویش ئاشکرایان کردووە، کیلیان مەدریدی هەڵبژاردووە.

سانتی ئۆنا

سانتی ئۆنا، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوەی رۆژنامەی فووت مێرکاتۆی فەڕەنسی، کە شارەزایە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە 8/1ـی ئەمساڵ بڵاویکردەوە، کە کیلیان ئێمباپی لەگەڵ ریال مەدرید رێککەوتووە و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە مێرێنگی دەکات.

هەواڵەکەی ئۆنا وەک بۆمبێک تەقییەوە، پۆستەکە تەنیا لە پلاتفۆڕمی ئێکس (تویتەری پێشوو) تا ئێستا زیاتر لە 12 ملیۆن بینەری هەبووە و 12 هەزار جاریش شەیر کراوە.

ماریۆ کۆرتێگانا

ماریۆ کۆرتێگانا یەکێکە لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی رۆژنامەی زە ئاتڵێتیکی بەریتانی، جیا لەوە پەیوەندییەکی پتەوەی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، کۆرتێگانا رۆژێک بەر لە سانتۆ ئۆنا ئاشکرایکرد، کە کیلیان ئێمباپێ، جارێکی دیکە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە، کە دەیەوێت یاری بۆ یانەکە بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماریۆ، بەهۆی کەمبوونەوەی هێزی ئابووری ریال مەدرید، سەرەڕای ئەوەی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە پێشینەی کارەکانیانە بەڵام یانەکە ناتوانێت هەمان ئۆفەری ساڵی 2022 پێشکەش بە یاریزانکە بکات، کیلیانیش ئەو راستییە دەزانێت. بەڵام مێرێنگی بەڵێنی با کیلیان داوە بیکات بە خاوەن زۆرترین مووچە.

عەبدوڵا بولما

عەبدوڵا بولما یەکێکە لە دیارترین رۆژنامەنووسە فەڕەنسییەکان، 10 رۆژ لەمەوبەر رایگەیاند، کیلیان ئێمباپێ بڕیاری جێهێشتنی پاریس سانجێرمانی داوە و وەرزی داهاتوو بە درێسی ئەو یانەیە یاری ناکات.

بەڵام بولما ئاماژەی بەوەشکردبوو، کە ئەستێرکەی سانجێرمان هێشتا بڕیاری نەداوە وەرزی داهاتوو یاری بۆ کام یانە دەکات.

رۆژنامەی بیڵد

بیڵد یەکێکە لە دیارترین و باوەڕپێکراوترین رۆژنامەکانی ئەڵمانیا، دوێنێ چوارشەممە رۆژنامەکە بڵاویکردەوە، کە ئێمباپێ بڕیاریداوە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات و لەگەڵ مێرێنگی گەیشتووەتە رێککەوتن.

بۆیە بەپێی هەر چوار سەرچاوە باوەڕپێکراوەکە دەتوانین بڵێین نزیکن لە کۆتایی چیرۆکە درێژخایانەکە و لە هاوینی داهاتوو هاندەرانی ریال مەدرید ئەستێرەی خەونەکانیان بە درێسی یانەکەیان دەبینین.

ئەوەی ریال مەدرید چاوەڕێی دەکرد ئێمباپێ ئەنجامی دا

بابەتی زیاتر

Back to top button