ئه‌مریکاگرنگترین

سکالۆنی داهاتووی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکلاییکردەوە

پاڵەوانی جیهان تاوەکو دوای کۆپا ئەمێریکا بەردەوام دەبێت

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی لە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەجەنتین دەمێنێتەوە و تەواوی دەنگۆکان رەتکرانەوە.

راهێنەری 45 ساڵان لە دوای یاری کلاسیکۆی زەوی نێوان هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین رایگەیاندبوو، رەنگە لە داهاتووێکی نزیکدا پۆستەکەی جێبهێڵێت و بیانووەکەی بۆ ئاڵۆزی هاوکێشەی بردنەوەی بەردەوام گەڕاندەوە.

لە سەرەتای ساڵی نوێدا، میدیاکانی ناوخۆیی ئەرجەنتین، باسیان لە رێککەوتنی نێوان سکالۆنی و یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین کرد، بەمەش سکالۆنی تاوەکو دوای کۆپا ئەمێریکا لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت.

سکالۆنی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا روونیکردەوە

لە ماوەی رابردوودا زۆر قسە کران، بەڵام بەردەوام راستییەکانم باس کردووە، هەندێ جار پێویستیم بە بیرکردنەوەی زۆر بوو، بڕوا بکەن بیرم لە جێهێشتنی پۆستەکەم نەدەکردەوە، بەڵام بیرم لای رێچکەی هەڵبژاردەکەم دەکردەوە، چۆن شوێنی ئەستێرە لاوەکان بکەمەوە، بۆیە بەردەوام بیرم دەکردەوە.

سکالۆنی لە ساڵی 2018 بووە راهێنەری ئەرجەنتین و توانی نازناوەکانی کۆپا ئەمێریکا و مۆندیال لەگەڵ تانگۆ بەدەستبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button