ئیسپانیاگرنگترین

گۆڕانکاری گەورە لە ریزبەندی پڕداهاترین یانەکانی جیهان روویداوە

نوێترین ریزبەندی گروپی کۆمپانیاکانی دیلۆیت بۆ خزمەتگوزاری دارایی

یاریگا –

ریال مەدرید پێش مانچێستەر سیتی کەوتەوە و بووە پڕداهاترین یانەی جیهان.

گروپی کۆمپانیاکانی دیلۆیت بۆ خزمەتگوزاری دارایی، راپۆرتی ساڵانەی بڵاوکردووەتەوە و ریال مەدرید، مانچێستەر سیتی لە پێشەنگایەتی دەوڵەمەندەکانی جیهان دوورخستەوە.

یەکەمجارە لە دوای وەرزی 2017-18 ریال مەدرید دەبێتە پێشەنگی پڕداهاترین یانەکانی جیهان، دوای ئەوەی داهاتی ئەمساڵی گەیشتە 831 ملیۆن یۆرۆ، مانچێستەر سیتیش بە کۆکردنەوەی 826 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی دووەمدا دێت و پاریس سانجێرمان بە 802 ملیۆن یۆرۆ، خاوەنی پلەی سێیەمە.

بارسێلۆنا، یەکێکی دیکەیە لەو یانانەی داهاتیان زۆر بەرزبووەتەوە، لە پلەی حەوتەم بازیداوە بۆ پلەی چوارەم و ئەمساڵ 800 ملیۆن یۆرۆی داهات بووە. مانچێستەر یونایتدیش بۆ پلەی چوارەم دابەزی و داهاتەکەی بریتییە لە 746 ملیۆن یۆرۆ.

بەراورد بە ساڵی رابردوو، داهاتی ریال مەدرید 16% زیادبووە، ئەمەش بە هۆی زیادکردنی ژمارەی کورسییەکانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ و زیادبوونی فرۆشی کەلوپەلەکانی.

هەرچەندە سیتی دوو ساڵ بوو پڕ داهاترین یانەی جیهان بوو، بەڵام داهاتەکەی بەراورد بە ساڵی رابردوو زیاد بووە، ئەمەش دوای بەدەستهێنانی سێ نازناو.

تیم بریج، هاوبەشی سەرەکی گروپی وەرزشی-بازرگانی دیلۆیت بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە

قازانجی بازرگانی، سەرچاوەی سەرەکی داهاتی یانەکانی ساڵی رابردوو بووە، بە تایبەت گواستنەوەی راستەوخۆی یارییەکان. خەڵک زۆر حەز بە سەیرکردنی یارییەکانی راستەوخۆ دەکات، ئەمەش وایکردووە، کۆمپانیاکان وەبەرهێنانی زیاتر لە رێکلامی نێو یاریگاکان بکەن، ئەمەش بە ناڕاستەوخۆ قازانجی یانەکانی زیادکردووە.

لیڤەرپوول کە ساڵی رابردوو، یەکێک بوو لەو یانانەی زیاترین داهاتیان کۆکردەوە، بەڵام ئەمساڵ لە پلەی سێیەمەوە دابەزیوەتە پلەی حەوتەم، هاوشێوەی یانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و وێستهام، داهاتیان کەمبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button