ئاسیاسعودیەگرنگترین

مێسی و سوارێز لە پێشەنگی لیستی ئینتەر میامیدان بۆ یاری نه‌سڕ و هیلال

یاریگا –

یانه‌ی ئینتەر میامی، لیستی یاریزانانی یانه‌كه‌ی راگەیاند کە بەشداری لە گەشتی ئاسیای تیپەکەدا دەکەن، کە بڕیارە لە 29ی1 تا ٧ی شوبات به‌رده‌وامبێت.

بڕیارە ئینتەر میامی به‌شداری له‌ جامی وەرزی ریاز بکات، کە له‌ 29 مانگ به‌رامبه‌ر یانەی هیلال و 1ی شوباتیش رووبه‌رووی یانەی نەسر دەبێتەوە.

دواتر ئینتەر میامی لە 4ی شوبات بەرامبەر هۆنگ کۆنگ یاری دەکات، گەشتەکەی ئاسیا بە رووبەڕووبوونەوەی ڤیسێل کۆبی لە 7ی هەمان مانگ کۆتایی پێدەهێنێت.

له‌ یاریزانه‌ بانگهێشتكراوه‌كان لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی هاوڕێی لە پێشەنگی لیستەکەدان، یاریزانه‌ بانگهێشتراوه‌كانیش بریتین له‌:

گۆڵپارێز: درەیک کالێندەر، سی جەی دۆس سانتۆس، کۆل جێنسن.

بەرگریكار: جۆردی ئەلبا – نوح ئالن – تۆماس ئەڤیلێس – بۆتڕایت – نیکۆلاس فرایر – تایلەر هۆڵ – سێرگی کریڤتسۆڤ – کریستوفر – ریان – دی ئاندرێ یەدلین.

هێڵی ناوەڕاست: یانیک پرات – سێرجیۆ بوسکێتس – گریگۆر – جولیان گرێسێل – رۆبی ڕۆبنسن – دەیڤد ڕویز – لاوسۆن سەندەرلاند – ڕۆبەرت تایلۆر.

هێرشبەر: شنایدەر بۆرگێلین – لیۆناردۆ بەیڵ – لیۆنێل مێسی – لویس سوارێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button