ئه‌مریکا

بەهۆی مێسی بەهای ئینتەر مەیامی دوو هێندە زیادی کردووە

یاریگا –

یانەی ئینتەر مەیامی بووە یەکێک لەو چوار یانەیەی  ئەمریکا کە بەهاکەی گەیشتووەتە سەروو یەک ملیار دۆلار.

پارساڵ بەر لەهاتنی لیۆنێل مێسی بەهای ئینتەر مەیامی 583 ملیۆن دۆلار بوو، بەڵام بەگوێرەی نوێترین خەمڵاندن لەلایەن سپۆرتیکۆوە، ئێستا ئینتەر مەیامی بەهاکەی گەیشتووەتە سەروو یەک ملیار.

یانەکەی دەیڤد بێکهام جگە لە مێسی، هەریەک لە سێرجیۆ بوسکێتس، خۆردی ئەلبا و لویس سوارێزی گواستووەتەوە. پێشکەوتنی تۆپی پێ لە ئەمریکا تەنها لە ئینتەر مەیامی نیە، بەگوێرەی سەرچاوەکە یانەی لۆس ئەنجلس یش بە رێژەی 28٪ لە یەک ساڵی رابردوودا بەهاکەی بەرز بووەتەوە.

ریزبەندی گرانبەهاترین یانەکانی خولی ئەمریکی بە دۆلاری ئەمریکی

  1. لۆس ئەنجلس 1.15 ملیار
  2. ئەتڵەنتا یونایتد 1.05 ملیار
  3. ئینتەر مەیامی 1.02 ملیار
  4. لۆس ئەنجلس گالاکسی 1 ملیار
  5. نیو یۆرک سیتی 840 ملیۆن

بابەتی زیاتر

Back to top button