ئیسپانیا

لاپۆرتا بەهۆی قسەکانی لەبارەی یارییەکەی ریال مەدرید سزا دەدرێت

یاریگا –

خوان لاپۆرتا بەهۆی قسەکانی لەبارەی یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا سزا دەدرێت.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەیانەوێت لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا سکاڵا لەسەر خوان لاپۆرتا تۆمار بکەن، بەهۆی ئەو لێدوانانەی لەبارەی یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا دابووی.

رادیۆ ئیسپانییەکە رایگەیاندووە، دەستەی دەستپاکی لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەیانەوێت سکاڵا لەسەر خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا تۆمار بکەن، بۆ ئەوەی سزا بدرێت، کە دوای یارییەکەی ریال مەدرید و ئەلمێریا بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکەی بە ‘ئابڕووچوون’ وەسف کرد و ریال مەدریدیشی بەوە تۆمەتبار کرد، لەم وەرزە فشار لەسەر ناوبژیوانان دروست دەکات، بۆ ئەوەی ناوبژیوانان لەژێر فشار هەڵە بکەن.

ناوبژیوانانی ئیسپانیا دەیانەوێت لە داواکاری گشتیش سکاڵا لەسەر خوان لاپۆرتا تۆمار بکەن و دەیانەوێت جگە لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، لەوێش سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە سزا بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button