ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاڵۆنسۆ نزیکە لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی لالیگا

یاریگا –

بایەر لیڤەرکوزن نزیکە لە گواستنەوەی بۆرخا ئیگلاسیاسی ئیسپانی.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ بایەر لیڤەرکوزن گرێبەستی بۆرخا ئیگلسیاسی ئیسپانی و هێرشبەری ریال بێتیس لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ڤیکتۆر بۆنیفایسی نایجیری بەهۆی پێکانێکی درێژخایەن تا مانگی نیسان لە یاریکردن دادەبڕێت، هەر بۆیە لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەری یانەکە بۆرخا دەبێت بە شوێنگرەوەی ڤیکتۆر.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی ئیگلاسیاس لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشێوەی خواستن دەبێت تا کۆتایی ئەم وەرزە و مەرجی کڕینەوەی یاریزانەکەی بە 8 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵدا دەبێت.

تیپەکەی ئاڵۆنسۆ لەم وەرزە ئاستێکی سەرسوڕهێنەر پێشکەش دەکات، تا ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، لەم وەرزەی بۆندسلیگا لەکۆی 18 یاری خاوەنی 15 بردنەوە و 3 یەکسانبوونن.

بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پێشەنگی خولەکەیان گرتووە و 7 خاڵ لەپێش بایرن میونشنی رکابەری سەرەکییانن.

بابەتی زیاتر

Back to top button