ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کاڵڤن فێلیپس پەیوەندی بە وێستهام کرد

جەنگاوەرێکی نوێی هامەرز

یاریگا –

کاڵڤن فێلیپسی ناوەڕاستکاری پێشووی مانچێستەر سیتی، پەیوەندی بە وێستهام کرد.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، وێستهام یوناید گرێبەستی کاڵڤن فێلیپسی ئینگلیزی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و کاڵڤن بووە بە یاریزانێکی نوێی هامەرز.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی کاڵڤن لەگەڵ وێستهام بەشێوەی خواستنە تا کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام بژاردەی کڕینەوەی لەگەڵدایە و هامەرز دەتوانێت گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.

بەپێی هەمان سەرچاوە، بەپێی رێککەوتنەکە وێستهام تەواوی مووچەی یاریزانەکە لە ئەستۆ دەگرێت و لەمەودوا مانچێستەر سیتی هیچ مووچەیەک بە فێلیپس نادات.

فابریزیۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری لەندەن پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانە تەمەن 28 ساڵانییەکە دەکرێت و بەشێوەیەکی فەرمی دەبێت بە یاریزانی هامەرز.

کاڵڤن بە درێسی سیتیزن بەشداری 31 یاری کرد، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا 911 خولەک یاری کرد و خاوەنی تاکە گۆڵیکە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ بلوو موون بەدەستهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button