ئاسیاسعودیەگرنگترین

بێنزێما وەڵامی دەنگۆی جێهێشتنی ئیتیحاد دەداتەوە

یاریگا –

كەریم بێنزێما، ئەستێرەی یانەی ئیتیحادی سعودی وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە كە باس لەوە دەكەن یاریزانەكە دەیەوێت لە ژێر فشارەكاندا یانەكەی جێبهێڵێت.

لە گواستنەوەكانی هاوینی ساڵی رابردوودا كەریم بێنزێما بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە ریزەكانی ئیتیحادی سعودیەوە كرد.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی كە لە زاری كەسە نزیكەكانی بێنزێماوە هەواڵەكەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممە ئیتیحاد هەواڵێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا بێنزێما داوای رۆیشتن دەكات، ئەو بابەتە بە تەواوی رەتدەكەینەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەوەی كە بێنزێما لە ئیتیحاد داوای دەكات گرێبەستەكردنە لەگەڵ یاریزانی ئاست بەرز، بێجگە لە ئێنگۆلۆ كانتێ هیچ یاریزانێك نیە و هەست دەكات كە بە تەنیا یاری دەكات، پێی وایە یانەكەی پێوویستی بە واژۆكردنی گرێبەستی نوێیە هاوشێوەی هیلال.

رۆژنامە فەڕەنسیەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها كەریم بێنزێما پێی وایە باشتر بوو راوێژی لەگەڵ بكەن لە كاتی هێنانی راهێنەرە نوێیەكەیاندا.

سەبارەت بە خاڵی هەستكردن بە فشارەكان لەگەڵ ئیتیحاد ئاماژە بەوە كراوە، كە ئەو هەواڵانە بە تەواوی دوورن لە راستیەوە و ئەو پێشتر یاری بۆ یانە گەورەكانی ئەوروپا كردووە كە دیارترینیان ریال مەدریدە، بۆیە ئەوە هەواڵێكی هەڵەیە و دروستكراوی میدیاكانە.

بێنزێما لەگەڵ ئیتیحاد 20 یاری كردووە و توانیویەتی 12 گۆڵ بكات و پێنج گۆڵیش درووست بكات.

ئیتیحاد بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی خولی رۆشنی سعودی دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button