جامی ئەفریقا 2023

درۆگبا تووڕەیە لە ئاستی هەڵبژاردەکەی

Yariga App

دیدیە درۆگبا هاتە دەنگ لە ئاستە کارەساتبارەکەی هەڵبژاردەی کۆت دیڤوار لە میانەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

کۆت دیڤوار هاوکات میوانداری پاڵەوانێتییەکەیە و چاوەڕواندەکرا رکابەری لەسەر ناسناوەکە بکات بە بوونی ئەستێرەکانی فرانک کیسێ، پێپێ، سەنگارێ، فۆفانا، ندیکا و بۆلی. بەڵام زۆر نزیکن لەوەی لە قۆناغی کۆمەڵەکان ماڵئاوایی بکەن.

کۆت دیڤوار لە سێ یاریدا تەنها یەک بردنەوەی بەدەستهێنا و لە پلەی سێهەمی کۆمەڵەکەی هات، چانسی ئەوەی هەیە بە پلەی سێهەم بگاتە قۆناغی داهاتوو ئەگەر کامیرۆن بەرامبەر گامبیا بدۆڕێت.

درۆگبا بۆ کەناڵی ئێن سی ئای وڵاتەکەی وتی

پێویستە بەزووترین کات بگەڕێینەوە سەر کارکردن و پرسیاری دروست لە خۆمان بکەین و بڕیاری دروست بدەین لەسەر هۆکارەکانی. پێویستە چاکسازییەکان تەنها پەیوەست بێت بە تۆپی پێ وە چونکە ناکرێت وڵاتێکی وەکو کۆت دیڤوار میوانداری پاڵەوانێتییەکی وەها گەورە بکات و وا بەزویی دەربکرێت. کێشەیەکی راستەقینە لە ئارادایە.

 

کۆت دیڤوار لە کۆتا یاریدا بە ئەنجامی 4-0 دۆڕا بە گینیای کەمەرەیی. بەڵام ئەسپە رەشەکەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا هاوکات توانی لە گینیا بیساو بباتەوە و لەگەڵ نێجیریاش بەرامبەر بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button