ئەفریقا

هەڵبژاردەی میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ڕاهێنەرەکەیان دوور خستەوە

یاریگا –

کۆت دی ڤوار پێش ئەوەی چارەنووسی بۆ قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا یەکلا ببێتەوە، ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە.

هەڵبژاردەی میواندار بە ڕاهێنەرایەتی جیان لویس گاسێت بە ئاستێکی چاوەڕواننەکراوەوە دەرکەوتن لەم وەشانەی پاڵەوانێتیەکەدا و لە سێ یاری خۆیدا لە کۆمەڵەی یەکەم، خاوەنی بردنەوەیەک و دوو شکستە و لە پلەی سێیەم دێن.

کۆت دی ڤوار هێشتا هیوای ماوە وەک باشترین باشترتن سێیەمێک سەر بکەوێت، بەڵام یەکێتی تۆپی وڵاتەکە دەرفەتی نەدایەوە بە ڕاهێنەرە فەرەنسیەکەیان و دووریان خستەوە.

کۆت دی ڤوار لەو سێی یارییەدا تەنها دوو گۆڵی کردووە و لە بەرامبەردا پێنج گۆڵیان لێ کراوە.

دوورخستنەوەی جیان لویس تەنها دوای  کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هات لە دوای دوورخستنەوەی کریس هوگتۆن لە ڕاهێنەرایەتی غانا کە ئەوانیش پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی خۆیانن.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button