دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ بێنزێما رووگەی بەرەو ئەوروپایە و تریپیێر ماڵئاوایی دەکات

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

ئۆڵێمپیک لیۆن هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی کەریم بێنزێما، هێرشبەری ئیتیحاد دەستپێکردووە، چونکە تاوەکو ئێستا دۆخەکەی لەگەڵ یانەکەی جەددە چارەسەر نەکراوە – گاردیان

نیوکاسڵ داوای بڕی 12 ملیۆن پاوەند، بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی کیران تریپیێر لە بایرن میونشن دەکات – سکای دۆچلاند

یانەی شەبابی سعودی گرنگییەکی زۆری بە میگێل ئالمیرۆن، یاریزانی نیوکاسڵ داوە – گاردیان

چێڵسی و مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی ژان کلەیر تۆدیبۆ، هێرشبەری فەرەنسی بێهیوا بوون، چونکە نیس نیازی دەستبەرداربوونی نییە – 90min

وێستهام نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ مانچێستەر سیتی لەسەر گواستنەوەی کاڵڤن فیلیپس، تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە – دەیلی مەیڵ

مانچێستەر یونایتد هەریەکە لە جەیدن سانچۆ و ئانتۆنی پێشکەشی یانەکانی سعودیە کردووە، داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند بۆ هەر یەکێکیان دەکات – ئیڤینینگ ستاندارد

براین بڕۆبێی، هێرشبەری ئەیاکس نزیکە لە شادبوونەوە بە ئێریک تێن هاخ، راهێنەری پێشووی یانە هۆڵەندییەکە لە مانچێستەر یونایتد – فووتبۆڵ ئینسایدەر

چێڵسی نیازی فرۆشتنی لێڤی کۆڵوڵ-ی نییە، سەرەڕای گرنگییەکانی لیڤەرپوول – تیم تۆک

وێستهام تاوەکو ئێستا هیوای بە گواستنەوەی ئارماندۆ بڕۆخا، هێرشبەری چێڵسی هەیە، هەرچەندە یانە لەندەنییەکە داوای بڕی 50 ملیۆن پاوەند دەکات – فووتبۆڵ ئینسایدەر

نیوکاسڵ ناتوانێت ئێدێرسن، ناوەڕاستکاری بەرازیلی بگوازێتەوە، چونکە ئاتاڵانتا داوای بڕی 40 ملیۆن پاوەند دەکات و ماگپایس ئەو بڕە پارەیەی بەردەست نییە – فووتبۆڵ ئینسایدەر

عەبدوڵایێ دۆکۆرێ، ناوەڕاستکاری ئێڤەرتن و مالی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ئیتیفاقی سعودی – گاردیان

فاکوندۆ پێلیستری، یاریزانی مانچێستەر یونایتد لەلایەن گرانادا و ئایندهۆڤنەوە داواکراوە – دەیلی مەیڵ

نۆتینگهام فۆرێست، ئۆفەرێکی فاینۆردی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویلیامس رەتکردەوە – سکای سپۆرتس

بێرنلی هەوڵی گواستنەوەی ماکسیم ئێستێڤ، بەرگریکاری مۆنپیلیێی فەرەنسی دەدات – فابریزیۆ رۆمانۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button