ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی فێلیپسی داوە؟

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی کاڵڤن فێلیپسی ئینگلیزی نەداوە.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی کاڵڤن فێلیپس، تا ئێستا بارسێلۆنا پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی نەکردووە و هەوڵی گواستنەوەی یاریزانەکەی نەداوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە ناوی یاریزانە ئینگلیزییەکە بە بارسا بەستراوەتەوە، باس لەوە دەکرا، کە یانە کاتالۆنییەکە دەیەوێت بەشێوەی خواستن فێلیپس بگوازێتەوە ریزەکانی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، وێستهام یونایتدی ئینگلیزی هێشتا کار بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە دەکات، دەیانەوێت کاڵڤن رازی بکەن بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە هامەرز بکات.

دووپاتکراوەتەوە فیلیپس، بە رێژەی 100% لە مێرکاتۆی زستانە ریزەکانی مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵیت و ماڵئاوایی لە بلوو موون دەکات.

کاڵڤن بە درێسی یانەکەی ئێستای بەشداری 31 یاری کردووە، بە شێوەیەکی گشتی تەنیا 911 خولەک یاری کردووە و خاوەنی تاکە گۆڵیکە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی پرێمەرلیگ، نازناوێکی جامی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی یەکێتی ئینگڵتەڕاشی لەگەڵ سیتیزن بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button