ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

مۆرینیۆ لە ئیتاڵیا بەردەوام دەبێت

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی و راهێنەری پێشووی یانەی رۆمای ئیتاڵی ناوی بە چەند یانەیەكەوە بەستراوەتەوە.

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە جۆزێ مۆرینیۆ لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەی رۆمای ئیتاڵی دوورخرایەوە و دانیێلی دی رۆسی وەك شوێنگرەوەی دەستنیشان كرا.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی تایمز مۆرینیۆ دەیەوێت لە كاركردن لە ئیتاڵیا بەردەوام بێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، مۆرینیۆ لەگەڵ ئۆرێلیۆ دی لاورێنتیس سەرۆكی ناپۆلی كۆدەبێتەوە، بە بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، خۆرخێ میندێز بەڕێوەبەری كارەكانی جۆزێ مۆرینیۆ لە گفتۆگۆدایە لەگەڵ بەرپرسانی ناپۆلی بە مەبەستی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی ئەو یانەیە.

لە كۆتایشدا هاتووە، یانەی شەبابی سعودی بە جدی هەوڵی بەدەستهێنانی راهێنەرە پۆرتوگالیەكەی دا بەڵام هەر زوو مۆرینیۆ رەتیكردەوە.

رۆما بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی سێریا ئەی دێت و بە جاوازی 20 خاڵ لە دوای یوڤێنتوسی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button