ئەفریقائینگلتەراگرنگترین

محەمەد سەڵاح دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی میسڕ ئاشكرایكرد، محەمەد سەڵاح ئەستێرەی  هەڵبژاردەكەیان و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەهۆی پێكانەوە دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا.

لە یاری پێشووی میسڕ بەرامبەر گانا، محەمەد سەڵاح لە خولەكی 47 بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

سەڵاح گەشتی ئینگلتەرا دەكات بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی میسڕ لە پلاتفۆرمی فەیسبوك رایگەیاند: محەمەد سەڵاح ئامادەی یاری نێوان هەڵبژاردەی میسڕ و كەیپ ڤێردی دەبێت و دواتر دەگەڕێتەوە ئینگلتەرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

لە بەیاننامەكەشداهاتووە: دوای ئەوەی لە چەند کاتژمێری دواییدا پشکنینی زیاتر بۆ محەمەد سەڵاح ئەنجامدرا و دوای پەیوەندی نێوان ستافی پزیشکی هەڵبژاردەی نیشتمانی و لیڤەرپوول، بڕیاردرا سبەی یاریزانەکە دوای یارییەکەی كەیپ ڤێردی بگەڕێتەوە ئینگلتەرا بۆ تەواوکردنی چارەسەرەکەی.

لە كۆتاییشدا هاتووە، بەهیوای ئەوەی بتوانێت لە قۆناخی پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقا پەیوەندی بە هەڵبژاردەكەوە بكاتەوە، لە ئەگەری گەیشتنمان بەو قۆناخە.

هەڵبژاردەی میسڕ لە دووەمی كۆمەڵەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی دوو خاڵ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button