ئینگلتەرا

لەبارەی مارسیاڵەوە قسەی کۆتایی کرا

یاریگا –

قسەی کۆتایی و یەکلاکەرەوە کرا لە بارەی ئەنتۆنی مارسیاڵی مانچستەر یونایتدەوە و بریکاری ئەو یاریزانە بابەتی ڕۆیشتنی ناوبراوی داخست.

ئەستێرە فەرەنسیەکە لەو یاریزانانەی یانەکە بوو کە ئەم زستانە دەستبەرداریانبن و ئۆڵدرترافۆرد جێ بهێڵن. بەڵام  فلیپی لامبۆلی بریکاری ئەنتۆنی لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند کە ئەو دەمێنێتەوە تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لە مانگی یۆنیۆی ئەم ساڵ.

هاوکات فلیپی ئەو دەنگۆیانەیشی ڕەت کردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا باس لەوە دەکرا مارسیاڵ لە پلانەکانی تین هاگدا نیە و و بە تەنیا ڕاهێنانەکانی دەکات جیا لە تیمەکە. ئەوە و دەنگۆی بوونی کێشە لەگەڵ ڕاهێنەرە هۆڵەندیەکە، بەڵام فلیپی سەرجەم ئەو قسانەی بە “ناڕاست” ناوزەد کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button