دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ تریپیێر لەدەست نیوکاسڵ دەرچووە و ئارسیناڵ خۆی مەڵاس داوە

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

نیوکاسڵ ئۆفەرێکی فەرمی بایرن میونشنی بۆ گواستنەوەی کیران تریپیێری رەتکردەوە – سکای سپۆرتس

تریپیێر سوورە لە پەیوەندیکردن بە بایرن میونشن و هیوادارە نیوکاسڵ رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات – تایمز

نیوکاسڵ ئۆفەرێکی ئاتلێتیکۆ مەدریدیشی بۆ گواستنەوەی کاڵوم ویڵسن رەتکردەوە – دەیلی مەیڵ

ماتیاس دی لیخت، ئامادەیە بایرن میونشن جێبهێڵێت و مانچێستەر یونایتد بە پەرۆشە بۆ گواستنەوەی – میرەر

جۆزێ مۆرینیۆ گفتوگۆکانی لەگەڵ شەبابی سعودی دەستپێکردووە – سپۆرت ئیتاڵیا

ئارسینااڵ تاوەکو دوا رۆژی مێرکاتۆی ئەم زستانە، هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیڤان تۆنی، هێرشبەری برێنتفۆرد دەدات – میرەر

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری کاسیمێرۆ ببێت، چونکە نایەوێت لە ساڵانی داهاتوو، بە پارەیەکی کەم رێگە بە چوونە دەرەوەی بدات – ستار

ئێریک تێن هاخ، بەڕێوەبەری هونەری مانچێستەر یونایتد سوورە لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی براین بڕۆبێی، هێرشبەری لاوی ئەیاکس – سکای دۆچلاند

مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی بێنیامین سێسکۆ، هێرشبەری سلۆڤینی و لایپزیگ بریتییە لە 43 ملیۆن پاوەند و یانەکانی پرێمەرلیگ لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – سکای دۆچلاند

ئێڤەرتن نایەوێت دەستبەرداری عەبدوڵایێ دۆکۆرێ، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست ببێت، هەرچەندە ئیتیفاق دەیەوێت بیگوازێتەوە و شوێنی جۆردان هێندرسن پڕبکاتەوە – لیڤەرپوول ئیکۆ

نیوکاسڵ و بۆڕووسیا دۆرتموند هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی دێسیرێ دۆوێ، هێرشبەری رێنی فەرەنسی چڕکردووەتەوە – لیکیپ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button