فه‌ره‌نساگرنگترین

ئینریکی: ئەوەی ئێمباپێ دەیکات شتێکی ئاساییە

براکەی بەقەد گرێبەستە نوێیەکان گرنگە بۆ ئێمه‌

یاریگا-

لویس ئێنریکی ستايشى ئاستى تیپه‌كه‌ی كرد  دوای ئەوەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک جامی فەرەنسا لە ئۆرلینز برده‌وه‌.

ئێنریکی لە لێدوانێکدا کە رۆژنامەی لۆ پاریسیان تیشکی خستۆتە سەر رایگەیاندووە، ئاستێکی نموونەییمان پێشکەش کرد و هەوڵماندا لە خولەکی یەکەمەوە تا کۆتا خولەک بەرامبەر تیپێکی دیار و بەهێز سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە راهاتووین بەم ئاستە به‌رزه‌ی ئێمباپێ ، ئەوەی ئەو دەیکات شتێکی ئاساییە، نامەوێت تیشک بخەمە سەر یەک یاریزان.

راهێنەری یانەی سان جێرمان ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم یارییە دەکرا بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما قورس بێت، به‌ڵام یاریزانه‌كانم ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد و كاره‌ گرنگه‌كه‌یان ئه‌نجامدا.

ئینریکی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، دەتوانین گرێبەستی نوێ ئەنجام بدەین، بەڵام لە هەمان کاتدا یاریزانی باشمان لە لاوان هەیە، وەک مایۆلۆ و زایر ئیمری و ئیتان مباپێ برای کیلیان مباپێ، ده‌توانن یارمه‌تیده‌رێكی باشی یانه‌كه‌مابن، ئه‌وان به‌ قه‌د گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كان بۆ یانه‌كه‌مان گرنگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button