ئیتاڵیافه‌ره‌نساگرنگترین

ماینان: ناتوانین بەم شێوەیە یاری تۆپی پێ بکەین

هاوكارانم داوایان لێكردم بگه‌رێمه‌وه‌ یاریگا

یاریگا-

میک ماینان ، هۆکاری دەرچوونی لە یاریگا لە کاتی یارییەکەی بەرامبەر ئودینێزی، ڕوونکردەوە.

میك ماینا گۆڵپارێزی یانه‌ی میلان دوای ئەوەی له‌ گێمی یەکەمی یاری یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئۆودێنێزی  لەلایەن هاندەرانی تیپی به‌رامبه‌ر لە پشت گۆڵ دروشمی ڕەگەزپەرستانەیان ئاراسته‌ی گۆڵپارێزه‌كه‌ كرد ، ماینا یاریگای جێهێشت.

مایگنان لە لێدوانێکدا بۆ سکای سپۆرت ئیتاڵیا گوتی: ئەوەی لە گێمی یەکەمدا ڕوویدا ئەوە بوو کە لەکاتی لێدانی گۆڵدا گوێم لە دەنگێك بوو بانگی ده‌كردم مەیموون ، بەڵام هیچم نەوت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، جاری دووەم چووم تۆپه‌كه‌ بهێنمه‌وه‌ ، جارێکی دیکە گوێم له‌ هه‌مان ده‌نگ بوو ، ناوبژیوانی چوارەم و سه‌رپه‌رشتیارم ئاگادارکردەوە، گوتم ناتوانین بەم شێوەیە یاری تۆپی پێ بکەین و ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەمە ڕووده‌دات، ویستن نه‌گه‌رێمه‌وه‌ یاریگا دواتر هاوكارانم داوایان لێكردم بگه‌رێمه‌وه‌ یاریگا و یارییه‌كه‌ ته‌واو بكه‌م.

روونیشكرده‌وه‌، دەبێت بڵێین ئەوەی ده‌كرێت هەڵەیە، چونكه‌ پەیوەندی بە هەموو هانده‌رانه‌وه‌ نییە، زۆربەی هاندەران دەیانەوێت هانی تیپەکەیان بدەن و فیكه‌ لە دژی تۆ لێبدەن، ئەمە شتێکی ئاساییە، بەڵام بەم شێوەیە نییە، ناكرێت بێرێزی به‌ مرۆڤ بكرێت.

پاسەوانەکەی یانه‌ی میلان لە کۆتاییدا گوتی ، دەبێت زۆر بە توندی سزا بدرێن، چونکە ته‌نها قسه‌كردن هیچ شتێك ناگۆرێت ده‌بێت سزایه‌كی قورس بدرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌ یان زۆر كه‌م ببێته‌وه‌ ، داواکاری گشتی دەبێت رێوشوێنی تونده‌ بگرێتەبەر، چونکە هەمیشە دوای یارییەکان قسەکانمان هەڵدەسەنگێنێت و دواتر هیچ روونادات.

بابەتی زیاتر

Back to top button