ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییە ئاگرینەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە كەتەلۆنییەكە لە تواناكانی هەریەك لە تێر شتیگن، ئەندریاس كریستێنسن، گاڤی ، ماركۆس ئالۆنسۆ و كانسێلۆ بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: ئیناكی پێنا

هێڵی بەرگری: رۆبێرتۆ ، ئاراوخۆ ، كۆندێ ، باڵدی

هێڵی ناوەند: گوندۆگان ، دی یۆنگ ، پێدری

هێڵی هێرشبردن: فێران تۆرێس ، لیڤاندۆڤسكی ، لامین یامال

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال بێتیسیش بە 31 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button