ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا.

لێدوانەكانی چاڤی پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس:

رووبەرووبوونەوەی ریال بێتیس؟

یارییەكی قورسمان هەیە بەرامبەر ركابەرێك كە لە زۆر یاریدا نەدۆڕاوە، ئێمە بە جۆش و خرۆشێكی زۆرەوە دەستمان بە قۆناخی دووەم كرد، باوەڕمان وایە دەتوانین بگەڕێینەوە، باشترین شت ئەوەیە بتوانین بردنەوە بەدەستبهێنین.

هەست بە بێ هیوای دەكەم هەندێكجار ئەوەی لە مێشكمدایە روونادات، بەڵام تەنها پەیوەستە بە كاتەوە، ئەوان یاریزانی لاون و من لەوە تێدەگەم.

رووبەرووبوونەوەی ئاتلێتیك بلباو لە جامی شای ئیسپانیا؟

شتەكە زۆر قورسە لە سان مامێس، ركابەرێك بوون كە ئێمە نەماندەویست، بەڵام هەنگاو هەنگاو بۆ شتەكان دەڕۆین، سەرەتا بێتیسمان لە پێشە، دەمانەوێت بەردەوام بین لە ركابەریكردن و بە یاریكردنی جوانەوە یارییەكان ببەینەوە.

هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی ئەو سێ نازناوەی كە ماوە دەدەین، ئێمە بە پەڕۆشین و تامەزرۆین بۆ ئەوە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی ئیسپانیا دێت و ریال بێتیسیش بە 31 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button