ئه‌وروپا

بە مووچەی مانگانەی تەنها یەک یۆرۆ، پێریسیچ گەڕایەوە کرواتیا

یاریگا –

لە گرێبەستێکی کەم پێشینەدا ئیڤان پێریسیچ لە تۆتنهامەوە گەڕایەوە بۆ یانەی هایجوکی وڵاتەکەی و، جۆری گرێبەستەکەی بووەتە جێی سەرنجی میدیاکان.

ئیڤان کە ماوەیەکی زۆرەوە بە هۆی پێکانەوە لە لاکێشەی سەوز دابڕاوە، پێش کاروانی پیشەگەرێتی، هەر لەم یانەیەوە دەستی پێکرد و بە ئومێدی هاوکاریکردنی تیمەکە و هێشتنەوەیان لە پێشەنگی خولی کرواتی گەڕاوەتەوە.

ئەوەی زیاتر سەرنجی میدیای لەسەرە، بڕی گواستنەوەکەیەتی کە تەنها بۆ کۆتایی وەرزە و مانگانەی تەنها یەک یۆرۆیە!

میدیای کرواتیش ڕایگەیاندووە کە بەهۆی چاکنەبوونەوەی لە پێکانەکەی، چاوەڕوان دەکرێت تا مانگی ئەپرێڵ ڕاهێنانەکانی دەست پێ بکاتەوە و مانگی دواتر یاری بکات کە ئەوکات تەنها پێنج تا هەشت یارییەک لە کۆی وەرزەکە دەمێنێت.

فابریزۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵیش باس لەوە دەکات کە مەرجێکیتر لە گرێبەستەکەدا هەیە ناوبراو بۆ دوو گەڕیتری بازارەکانی گواستنەوە هەر لە هایجوک بمێنێتەوە.

یاریزانە ٣٤ ساڵیەکە کاروانێکی دورودرێژی لە ئەوروپا هەیە لەگەڵ یانەکانی کلەب بروژ، بروسیا دۆرتمۆند، وۆڵفسبێرگ، ئینتەر میلان، بایەرن میونخ و تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button