ئینگلتەرا

کڵۆپ لەسەر پێکانەکەی سەڵاح قسەی لەگەڵ کردووە

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپول لەسەر ئەو پێکانەی لە یارییەکەی مسڕدا تووشی موحەمەد سەڵاح بوو، پەیوەندی بە ئەستێرەکەیەوە کردووە.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەنووسیدا ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە وتی

شەوی ڕابردوو قسەم لەگەڵ. ئەو هەستی بە ئازار کردووە. ئێمە هەموومان دەزانین کە سەڵاح دەگمەن دەچێتە دەرەوە لە یاری، بۆیە بە دڵنیاییەوە شتێک هەیە. پەیوەستە بە دەستنیشانکردنی پێکانەکەیەوە.

لە دووەم یاری خۆیاندا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەرامبەر غانا، سەڵاح بە ناچاری گۆڕانکاری پێ کرا بەهۆی پێکانەوە. لەو یارییەی تێیدا بە ئەستەم توانیان خاڵێک وەرگرن و بە یەکسانبوون لێی دەرچوون.

سبەی ڕێدز بۆ قایمترکردنی پێگەی خۆیان لە پلەی یەکەم لە هەفتەی ٢١ی خولی ئینگلیزی دەبێتە میوانی بۆرنماوس چانسی خۆیان بە بێ سەڵاح تاقی دەکەنەوە کە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەکەیەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button