ئینگلتەرا

” ئارنۆڵد لە بەرگری بە شێوەیەکی باوەڕپێنەکراو خراپە “

یاریگا

گرنگترین خاڵی لاوازی ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە ئاستەکەیەتی لە هێلی بەرگری. ساڵی ڕابردوو جیمی کاريگەر گووتی لیڤەرپوول هەرگیز بلیتی چامپیۆنزلیگ ناباتەوە ئەگەر ئەو یاریزانە لە باڵی راست یاریی بکات.

لە پۆدکاستی Stick To Football، ڕۆی کین دەڵێت بەرگریکاری ڕاستی لیڤەرپوول لاوازییەکی ئاشکرای هەیە و دەڵێت

بۆ من باوەڕپێنەکراوە کە ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لە ڕووی بەرگرییەوە چەندە خراپە. بۆ یاریزانێک کە زۆر یاری لە هێڵی بەرگری ڕاستدا کردووە، وەک ئەوە وایە هەرگیز لە دۆخێکی وادا یاری نەکردبێت. تا چەند لە ڕووی بەرگرییەوە خراپە؟ کاتێک یاریزانانی بەرامبەر بەلایدا تێدەپەڕن، باوەڕپێنەکراوە

لەلایەکی دیکەوە ئایان ڕایت یاریزانی پێشووی ئارسیناڵ بۆچوونێکی جیاوازی هەیە. ئەو پێیوایە ڕۆی کەین و ڕەخنەگرانی تری ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد لەگەڵ گۆڕینی پێگەی یاریزانەکەدا نین و دەڵێت

 ئەو کەسانەی کە پێیانوایە یاریزانانی بەرامبەر ترێنت لە هێڵی بەرگری ڕاست بە ئاسانی تێدەپەڕن، پێویستە بزانن ئەو ئیتر لەو پۆستەدا ڕۆڵی نیە و ئێستا زیاتر یاریسازە

بابەتی زیاتر

Back to top button