ئاسیاگرنگترین

بەپەلە: نێیمار ریزەکانی یانەی هیلالی جێهێشت

یاریگا

کەمێک لەمەوبەر دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بەڕازیلی یانەی هیلالی سعودی، گرێبەستەکەی بە شێوەیەکی کاتی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندووەتەوە.

محەمەد کەعبی رۆژنامەنوسی قەتەری کەمێک لەمەوبەر لە پلاتفۆرمی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، یانەی هیلالی سعودی گرێبەستی هێرشبەرە بەڕازیلیەکەی بە شێوەی کاتی هەڵوەشاندەوە و ئەو یاریزانە تا چاکبونەوەی هیچ پەیوەندیەکی بە یانە سعودیەکە نامێنێت، دوای چاکبونەوەشی دووبارە گرێبەستەکەی واژۆ دەکرێتەوە.

نێیمار هاوینی رابردوو بە گرێبەستێکی خەیاڵی، پەیوەندی بە یانەی هیلالی سعودی کرد، بەڵام بەهۆی پێکان تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە لە یاریگاکان دادەبڕێت، چاوەڕێش دەکرێت هەر ئەمە هۆکاری هەڵوەشاندەنەوەی گرێبەستەکەی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button