ئینگلتەرا

جەیمس میلنەر نزیکە لە تۆمار کردنی ژمارەیەکی پێوانەیی

یاریگا

جەیمس میلنەر یاریزانی پێشووی یانەکانی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول نزیکە لە تۆمار کردنی ژمارەی پێوانەیی یارییەکانی گاریس باری لە خولی نایابی ئینگلیزی.

ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە ئامار بڵاویکردەوە، جەیمس میلنەر لەم وەرزەدا تا ئێستا 632 جار لە پرێمەرلیگ یاری کردووە. تاوەکو ئێستا 50%ی ئەو یاریزانانەی کە لانیکەم جارێکیش لە پرێمەرلیگ یارییان کردووە ڕووبەڕووبوونەوەی یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا بونەتەوە.

ئۆپتا بڵاویشی کردووەتەوە 4766 یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگ لانیکەم جارێک یارییان کردووە، لەو ژمارەیەش میلنەر بەرامبەر 2381 یاریزان یاریی کردووە. یاریزانە ئینگلیزییەکە ئێستا تەنها 21 یاری ماوە بۆ ئەوەی بگاتە ژمارەی پێوانەیی گاریس باری کە 653 یارییە.

میلنەر بۆ جاری یەکەم لە ساڵی 2002 بە درێسی یانەی لیدز یونایتد لە پرێمەرلیگ یاریی کرد و تاوەکو ئەم ساتە 632 یاریی لەو خولە کردووە و خاوەنی 55 گۆڵ و 91 ئاسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button