ئیتاڵیا

ئۆریگی دەنێردرێتەوە ئەیسی میلان و لە ئەمریکایشەوە خواستیان لەسەر هەیە

یاریگا –

دیڤۆک ئۆریگی دوای تەنها کەمتر لە شەش مانگ بە خواستن لە پریمەرلیگ، نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ ئەیسی میلان.

هێرشبەرە بەلجیکیەکە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو بە خواستن بۆ وەرزێک لەگەڵ بژاردەی کڕینی، لە میلانەوە نێردرایە نۆتینگهام فۆرێست.

ئۆریگی لەم وەرزە لە خولی ئینگلیزی تەنها دوو جار وەک سەرەکی بەشداریی پێ کراوە و، لە نۆ یاریدا هیچ گۆڵێکی نەکردووە بۆ یانەکەی پریمەرلیگ.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دی مارزیۆی ڕۆژنامەنووس، گۆڵکارە ٢٨ ساڵانەکە لەگەڵ یانەکانی خولی ئەمریکیش گفتوگۆی هەبووە سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی.

بابەتی زیاتر

Back to top button