ئاسیا

جێرارد چارەنوسی خۆی لە سعودیە یەکلایی دەکاتەوە

یاریگا

ستێڤن جێرارد راهێنەری یانەی ئیتیفاقی سعودی، دەیەوێت لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و بەم هۆیەوە ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە نوێ بکاتەوە.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی بەریتانی بڵاویکردەوە، ستیڤن جێرارد ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیتیفاقی سعودی بۆ ماوەی دوو ساڵ. گرێبەستی ئێستای راهێنەرە ئینگلیزیەکە تا هاوینی 2025 بەردەوام دەبێت و دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، تاوەکو هاوینی 2027 لەگەڵ یانەکەی دەمێنێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە یانە سعودیەکەش بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی دارایی پڕۆژەکەی جیرارد و هەر یاریزانێک کە ئەم ڕاهێنەرە بیەوێت ئامادەنە بگوازنەوە ریزەکانیان.

یانەی ئیتیفاق لە کۆی 19 یاریی ئەم وەرزەی خولی رۆشنی سعودی، لە پلەی هەشتەمی دێت و خاوەنی 25 خاڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button