دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی خەیاڵی دەخاتە بەردەم ئێمباپێ

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی زستانەدا

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشی کیلیان ئێمباپێ کردووە و ئامادەیە بڕی مووچەی ساڵانەی بکاتە 100 ملیۆن پاوەند – ئاس

ئارسیناڵ و لیڤەرپوول گرنگیان بە رەیان ئایەت نووری، یاریزانی جەزائیر و وۆڵڤز داوە – فووتبۆڵ ترانسفێرس

رەنگە جۆزێ مۆرینیۆ جارێکی دیکە پگەڕێتەوە پۆرتوگال و ببێتەوە راهێنەری پۆرتۆ – ئێکسپرێس

لیڤەرپوول دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی تیاگۆ ئالکانتارا بکات، بەڵام یانەکانی فلامێنگۆ و ئیتیفاق، لە نزیکەوە چاودێری دەکەن – تیم تۆک

نیوکاسڵ پێداچوونەوەیەکی خێرا بە لیستی گواستنەوەکانی ئەم زستانە دەکات، ئەمەش دوای تووشبوونی جۆیڵتن، یاریزانی هێڵی ناوەڕاست بە پێکان – گاردیان

تاوەکو ئێستا چێڵسی هیچ ئۆفەرێکی پێشکەش بە ڤیکتۆر گیۆکێرێس، هێرشبەری سویدی و سپۆرتینگ نەکردووە، هەرچەندە یانە پۆرتوگالییەکە داوای 73 ملیۆن پاوەند دەکات – فووتبۆڵ لەندەن

برێنتفۆرد و تۆتنهام لەسەر گواستنەوەی سێرجیۆ ریگۆلیۆن، گەیشتوونەتە رێککەوتنی زارەکی – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر یونایتد لە نزیکەوە چاودێری جۆشوا زیرکزێ، هێرشبەری هۆڵەندی و بۆڵۆنیا دەکات – فلۆریان پلاتنبێرگ

ئارسیناڵ و بێشیکتاش لەسەر گواستنەوەی سێدریک سۆوارێس گفتوگۆ دەکات – دەیلی مەیڵ

بێرتراند تراورێ، هێرشبەری بورکینا فاسۆ و کالوم چامبەرس، بەرگریکاری ئینگلیزی ریزەکانی ئاستۆن ڤیلا جێدەهێڵن – فووتبۆڵ ئینسایدەر

بابەتی زیاتر

Back to top button