ئه‌ڵمانیا

ئاراوخۆ هێشتا لە بارسێلۆنایە و دی لیخت و تۆخل نێوانیان ساردی تێکەوت!

یاریگا –

لە کاتێکدا ئەوەی دەگوترێت لەسەر رۆناڵد ئاراوخۆ و گرنگی پێدانی لەلایەن یانەی بایەرن موینخ هێشتا دەنگۆیە، بەڵام ئەمە بووەتە مایەی نیگەرانی ماتیس دی لیختی بەرگریکاری باڤارییەکان.

ماوەیەکە ناوی ئاراوخۆ بە بایەرنەوە دەبەسترێتەوە ئەگەرچی خودی بەرگریکارە ئۆرۆگوایەکە زیاد لە بۆنەیەک پەیوەستبوونی بە بارسێلۆناوە دووپات کردووەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، بەرگریکارە هۆڵەندیەکە دڵخۆش نیە بەو گرنگی پێدانە زۆرەی بایەرن بە ئاراوخۆ. هەر بۆیە ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تۆماس تۆخێل بەرەو نەرێنی بوون چووە و ئەگەریش هەیە ئەم هاوینە یانە ئەڵمانییەکە بەجێ بهێڵێت.

دی لیخت هاوینی ٢٠٢٢ لە یوڤێنتوسەوە بە گرێبەستێکی پێنج ساڵی و بە بەهای ٧٧ ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە زلهێزەکەی ئەڵمانیاوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button