جیهانگرنگترین

باشترین پێكهاتەی جیهان بۆ ساڵی 2023

یاریگا –

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ ” فیفا ” پێكهاتەی باشترین یاریزانەكانی بۆ ساڵی 2023 ئاشكرا كرد.

ئاهەنگی خەڵاتەكانی زە بێست لە لەندەن بەڕێوە چوو، كە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر مەیامی خەڵاتەكەی بردەوە.

لە پێكهاتەكەی فیفادا كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی یانەی نەسری سعودی نابیندرێت، كە باشترین گۆڵكاری ساڵی 2023 بوو.

باشترین پێكهاتەی جیهان بۆ ساڵی 2023:

گۆڵپارێز: تێبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: رۆبن دیاز، جۆن ستۆنز، وۆلكەر

هێڵی ناوەند: بێرناردۆ سێلڤا، جود بێڵینگهام ، كێڤن دی برۆین

هێڵی هێرشبردن: ئێمباپێ ، هالاند، مێسی، ڤینیسیۆس

 

بابەتی زیاتر

Back to top button