ئه‌وروپائەفریقائیسپانیاگرنگترین

ئانسۆ فاتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا

یاریگا
ئانسۆ فاتی، هێرشبەری لاوی یانەی بارسێلۆنا دوای وەرگرتنی رەگەزنامەی ئیسپانیا ئەمڕۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی ئەم وڵاتە کرا.

رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە ماوەیەک پێش ئێستا یاریزانی بە رەگەز گینیا بیساو رەگەزنامەی ئیسپانی پێدرا و دوێنێش فیفا رەزامەندی پیشاندا بۆ یاریکردن لە هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و ئەمڕۆ بانگهێشتی هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی وڵاتەکەیان کرا.

هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵی ئیسپانیا لە یاری داهاتوویان لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی لاوان رووبەڕووی هەڵبژاردەی مۆنتێنێگرۆ دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button