جیهانگرنگترین

بەپەلە: مێسی بووە براوەی خەڵاتی زە بێست

یاریگا

کەمێک لەمەوبەر لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، مەراسیمی خەڵاتی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی ساڵی 2023، لەلایەن فیفا بەڕێوەچوو، لیۆنێل مێسی توانی خەڵاتەکە بباتەوە.

ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، خاوەنی دوو خەڵاتی The Best توانی جاری سێیەم ئەو خەڵاتە بباتەوە.

مێسی پێشتر لە ساڵانی 2019 و هەروەها 2022 لەلایەن فیفا وەکو باشترین یاریزانی جیهان، خەڵاتی The Best پێشکەشی کراوە.

لیۆ لە ساڵی رابردوو توانی 24 گۆڵ و 8 ئاسیست هەروەها دوو ناسناو لەگەڵ یانەکانی پاریس سانجێرمان و هەروەها ئینتەر مەیامی بەدەست بێنێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button