ئه‌وروپاگرنگترین

رۆمانۆ هەموو شتێک لەبارەی ئێمباپێ رەتدەکاتەوە

یاریگا

ئەمشەو جارێکی دیکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، گوایە کلیان ئێمباپێ هێرشبەری یانەی پاریس سانجێرمان، بڕیاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو هەر یەکە لە سانتی ئۆنا و ماریۆ کۆرتیگانا و ئەمڕۆش عەبدوڵلا بولما بڵاویان کردەوە، گۆڵکارەکەی شازادەکان هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی قسەیەکی دیکە.

دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆکەی ئەمڕۆ لەلایەن عەبدوڵلا بولما رۆژنامەنوسی فەرەنسی، رۆمانۆ هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و لە رێگەی کەناڵی فەرمی خۆی کە یوتیوب دەڵێت

جارێکی دیکر جەخت لەوە دەکەمەوە، کیلیان ئێمباپێ تا ئێستا ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی، لە بڕیارەکەی سەبارەت بە داهاتووی خۆی ئاگادار نەکردۆتەوە

رۆمانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت

ئێمباپێ تاوەکو ئەم ساتە، هیچ بڕیارێکی لەبارەی داهاتووی خۆی نەداوە. ئەگەر ئەم کارەش بکات، سەرەتا سەرۆکی یانەکەی و دواتر کارگێری یانەکەی لەم بڕیارەی ئاگادار دەکاتەوە، هیچ کەسێک پێش کارگێری یانە شازادەکە لە بڕیاری کلیان ئاگادار نابێت

بابەتی زیاتر

Back to top button