ئاسیا

زانیاری نوێ لەسەر چارەنووسی کەریم بێنزێما

یاریگا

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە کەریم بێنزێما هێرشبەری یانەی ئیتیحادی سعودی، بووەتە ئامانجی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیانە بێن جاگۆبس ڕۆژنامەنووسی بەریتانی لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێکس بڵاویکردەوە، بەرپرسانی سعودی هەموو هەوڵێک بۆ ئەوە دەدەن هێرشبەرە فەرەنسیەکە وەکو بەشێک لە پرۆژەی وەرزشی لە وڵاتەکەیان بهێڵنەوە و ئامادە نین ڕێگە بە چوونی ئەو یاریزانە بدەن.

ئەو ڕۆژنامەنوسە بڵاویشیکردەوە یانە سعودییەکە و بەرپرسانی خودی ئەو وڵاتە هەموو هەوڵێکی یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ڕەتدەکەنەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئەو دەنگۆیەش ڕەتدەکرێتەوە کە گوایە بەرپرسانی یانەی چێڵسی لە هەوڵی ئەوەدابن، کە بێنزیما ڕازی بکەن پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و ئەو یانە لەندەنیە هیچ هەوڵێکی بۆ ئەم مەبەستە نەداوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button