ئه‌ڵمانیا

توماس مولەر: هاری کەین لە هاڵاند باشترە

یاریگا

توماس مولەر، هێرشبەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە دیمانەیەکدا ستایشی ئاستی، هاری کەین هێرشبەری یانەکەی دەکات.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە دوای پەیوەندی کردن بە یانە باڤارییەکە، توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، هەر ئەمەش وایکردووە هاوڕێکەئ بە جۆرێکی دیکە ستایشی بکات.

مولەر لە دیمانەیەکدا لەبارەی ئەوەی لە نێوان کەین و هاڵاند کامیان باشترە دەڵێت

هاری کەین باشترین هێرشبەری جیهانە. بێگومان ئێرلینگ هاڵاندیش یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام جیاوازی هەیە لە نێوان ئەو و کەین. هاری باشترین هێرشبەری جیهانە لە هەموو ڕوویەکەوە. سەرەتا هاری ناوچە مەترسیدارەکانی یاریگاکە دەزانێت و دووەمیش بە خێرایی دەبینێت هاوڕێکەی دەتوانێت چی بکات و خاڵە بەهێزەکانی لە کوێدایە. هاری کەین بیرۆکەیەکی هەیە بۆ گواستنەوەی تۆپەکە لە خاڵی A بۆ خاڵی B

مولەر لەبارەی یەکەم وەرزی هاری کەین لەگەڵ یانەکەیان دەڵێت

نازانم یاریزانێک هەیە لە بایرن میونشن دەستپێکی باشتری لە هاری کەین هەبووە یان نا، مەبەستم تەنها ژمارەکان نییە، بەڵکو کاریگەرییەکانی لەسەر تیپەکە، هاری کاری خۆی کردووە تەنانەت ئەگەر گۆڵیش نەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button