ئیسپانیاگرنگترین

ئەو ریکۆردانەی لەوانەیە ئەمشەو لە کلاسیکۆ بشکێندرێن

یاریگا –

ئەمشەو بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەیەک دەگەن، لە کلاسیکۆی ئەمشەو چەند ریکۆرد و ژمارەیەک هەن هەڕەشەی شکێنرانیان لەسەرە.

  • بارسێلۆنا خاوەنی زۆرترین جامی سوپەری ئیسپانیایە و 14 جار نازناوەکەی بەدەستهێناوە، ریال مەدرید نزیکترین رکابەری بارسێلۆنایە و 12 cار بووەتە سوپەری ئیسپانیا.
  • جواو فێلیکیس یاریزانی پۆرتوگاڵی ئێستای بارسێلۆنا و پێشووی ئاتلێتیکۆ مەدرید هەرگیز نەیتوانیوە هیچ بردنەوەیەک بەرامبەر ریال مەدرید بەدەست بهێنێت و هیچ گۆڵێکیش لەدژی مێرێنگی تۆمار بکات.
  • کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید 10 نازناوی بەدەستهێناوە، ئەگەر ئەمشەو جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەست بهێنێت ژمارەی نازناوەکانی لە یانە ئیسپانییەکە لەگەڵ زینەدین زیدان یەکسان دەکاتەوە کە خاوەنی 11 نازناوە.
  • کارلۆ ئەنچیلۆتی و چاڤی هێرناندێز وەکو راهێنەر لە هەموو شتێک بەرامبەر یەکتری یەکسانن، لەکۆی هەشت یاریی نێوانیان ئەنچیلۆتی چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە و چاڤیش چوار بردنەوەی بەدەستهێناوە، هەر یەکێکیشیان 14 گۆڵیان لەدژی یەکتری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button