ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤی یەکەم گواستنەوەی زستانەی یەکلاکردەوە

یاریگا-یانەی یوڤێنتۆس تواناکانی تیاگۆ دیالۆی ئەستێرەی لیلی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژی چوارشەممە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەو یاریزانە رێکخراوە و دواتر بەفەرمی گرێبەستەکە واژۆدەکرێت.

دیالۆ تەمەنی 23 ساڵە و لە دڵی بەرگری یاری دەکات، دەرچووی ئەکادیمیای ئەیسی میلانە و لە 2019 پەیوەندی بە تیمی یەکەمەوە کرد، بەڵام بەر لەوەی هیچ یارییەک ئەنجام بدات فرۆشرا بە لیلی فەڕەنسی و لەوکاتەوە 78 یاری بۆ ئەو یانەیە ئەنجامداوە.

بەگووتەی سەرچاوەکە، گواستنەوەکە بەرامبەر بە  3.5 ملیۆن یۆرۆی جێگیر ئەنجامدراوە و لیل مافی 10٪ی بڕە پارەی فرۆشتنەوەی دەبێت دوات جێهێشتنی یوڤێنتۆس لە داهاتوودا.

بابەتی زیاتر

Back to top button