ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاساکانی یاری خاوێن نیوکاسڵیان لە راوچییەوە کردووە بە نێچیر!

نیوکاسڵ یونایتد لە کێشەیەکی یاسایی قوڵ دایە و رەنگە ناچار بە فرۆشتنی ئەستێرەیەک یان چەند ئەستێرەیەکی ببێت.

یاساکانی یاری خاوێن پێویستی بە ساڵانێکی زۆر بوو تاوەکو ئەو یانانەی پارەیەکی زۆر خەرج دەکەن بکەونە داوییەوە، لە نێویاندا یانەکانی مانچێستەر سیتی، چێڵسی و پاریس سان جێرمان. بەڵام نیوکاسڵ دوای تەنها دوو ساڵ لە کڕینەوەی لەلایەن سعوودییەکانەوە ئێستا ناچارە دەستبەرداری یاریزانەکان ببێت.

یاسای یاری خاوێنی پریمەرلیگ دەڵێت نابێت هیچ یانەیەک لە ماوەی سێ ساڵدا زیاتر لە 110 ملیۆن پاوەند زەرەر بکات بەڵام نیوکاسڵ تەنها لە وەرزی پارساڵ 73 ملیۆن پاوەند زەرەری کردووە و رێژەی 70٪ی بڕەکەی پڕکردووەتەوە. هاوکات بەهۆی ئەوەی یانەکە لە خولی پاڵەوانەکان کرایە دەرەوە و لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانیش ئەنجامەکانی وەک پێویست نین، چاوەڕواندەکرێت ئەم وەرزەش لە زەرەردا بمێننەوە. ئەمە وا دەکات کە ناچار بن یاریزانەکانیان بفرۆشن.

یانەکانی دیکە ئاگاداری ئەمەن و لە ئێستاوە مڕییان خۆشکردووە لە گواستنەوەی یاریزانەکانی مەگپایس، دیاترین ئەستێرەیان کە زۆرترین خواستی لەسەر بێت، برونۆ گیمارایشی ناوەڕاستکارە. سەرەتا دەنگۆی پاریس هەبوو بەڵام ئێستا دەگوترێت چێڵسی و لیڤەرپوولیش هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن. هەروەها ئەلیکساندەر ئایزاکی هێرشبەریش نێچیرێکی دیکەیە.

نیوکاسڵ لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نیە و یانەکە پێویستی بە گواستنەوەی چەند یاریزانێکە، ئێدی هاوی راهێنەر بە ئاشکرا رایگەیاند بەهۆی کێشەیان لەگەڵ یاسای یاری خاوێن ناتوانن هیچ یاریزانێکی بەرچاو بگوازنەوە بەر لەوەی یاریزانی دیکە بفرۆشن.

هەموو ئەمە هاوکاتە لەگەڵ قەیرانێکی قوڵی پێکان لە مەگپایس و لە ئێستادا 11 یاریزانیان پێکانیان هەیە یاخود راگیران. گرنگترینیان بریتین لە

ساندرۆ تۆنالی (سڕکراوە)، جۆڵینتۆن،  نیک پۆپ، جۆ ویڵۆک، هارڤی بارنس، ، کالوم ویڵسن، ڤالێنتینۆ لیڤرامێنتۆ (پێکان).

بابەتی زیاتر

Back to top button