ئینگلتەرا

ڤان دایک: ئەم یاریزانە بەردەوام تووشی کێشەی کردووم

یاریگا

ڤێرجیل ڤاندایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا، لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لەو یاریزانە دەکات کە بەردەوام  تووشی کێشەی کردووە.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکەی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلتەرا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی FranceFootball باس لە زۆر بابەت دەکات، یەکێک لەو بابەتانەش باس لەو یاریزانە دەکات کە بەردوام تووشی کێشەی کردووە.

ڤاندایک لە بەشی یەکەمی دیمانەکەیدا لەبارەی ئەو یاریزانە دەڵێت

پێموایە ئۆلیڤەر جیرۆ ئەو سەختترین هێرشبەرە کە یاریم بەرامبەری کردبێت. هەمیشە وا بیر دەکەیتەوە کە توانیوتە کۆنتڕۆڵی بکەیت، بەڵام دواجار ڕێگەیەک بۆ گۆڵکردن دەدۆزێتەوە. بە سەری، یان پێیەکانی یان تەنانەت ئەژنۆکانی. چەندینجار گۆڵی لە دژی من تۆمار کردووە

بەرگریکارە هۆڵەندیەکە لەبارەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2019 دەڵێت

بەدەستهێنانی پلەی دووەمیش دەستکەوتێکی زۆر تایبەتە. کەم یاریزان هەیە لە بردنەوەی ئەم خەڵاتە نزیک ببنەوە یان تەنانەت ئەو هەموو خاڵە (679) خاڵ لە ڕیزبەندی باڵۆن دۆردا بەدەستبهێنن. هەموو شتێک بە هۆکارێک ڕوودەدات و دۆڕان بە لیۆنێل مێسی خراپترین شت نییە

بابەتی زیاتر

Back to top button